پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چاڤی کرا

دووەمجارە پشکنینی بۆ دەکرێت

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی سەدی قەتەری بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی بۆ جاری دووەم پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ قەتەر بڵاویکردووە چاڤی هێرناندێز راهێنەری ئیسپانی یانەی سەدی وڵاتەکەیان و هەروەها سەرجەم یاریزانان و ئەندامانی ئەو یانەیە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا، لە کاتێکدا پێشتر جارێکی دیکەش ئەم پشکنینەیان بۆ کراوە و چاوەڕێ دەکرێت چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکان بگەرێنەوە.

فێدراسیۆنی قەتەر رایگەیاندووە پێش ئەوەی خولی وڵاتەکەیان دەست پێ بکاتەوە بریارە سێجار پشکنینی پزیشکی بۆ سەرجەم یانەکانی وڵاتەکەیان بکەن.