عەلوەی گەورەی بەسرە ئاگری گرت

وێنەی ئاگرەکەی عەلوەی تەماتەی بەسرە
وێنەی ئاگرەکەی عەلوەی تەماتەی بەسرە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە عەلوەی تەماتە، لە شارۆچکەی زوبێر لە پارێزگای بەسرە کەوتەوە.

سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، سەرچاوەکە بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، ئاگرێکی گەورە لە عەلوەی تەماتە، لە شارۆچکەی زوبێر لە پارێزگای بەسرە کەوتەوە، گوتیشی: هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لایەنی پسپۆڕ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، هەروەها بەهۆی سووتانی سندووقە پلاستیکییەکانەوە، ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی کردووە.

پێشتر جووتیارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندبوو "ئەگەر هاوردەی تەماتە لە ئێرانەوە بەردەوام بێت، ئەوە زیانێکی زۆریان پێ دەگات، چونکە ئێستا بەرهەمی ناوخۆیی پێگەیشتووە و پێویستە هاوردە ڕابگیرێت و پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەسترێت."