چین یه‌كه‌م ڤاكسینی دژه كۆرۆنای په‌سه‌ند كرد
.
K24 - ھەولێر
وڵاتی چین یەكەم ڤاكسینی دژە كۆرۆنای پەسند كرد و رازی بووە لە قۆناغی یەكەمدا ڤاكسینەكە لەنێو سوپای وڵاتەكەی بەكاربھێندرێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین، گڵۆپی سه‌وزیان بۆ به‌كارهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له‌نێو سوپاكه‌ی هه‌ڵكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی تێستدا سه‌ركه‌وتوو بووه.
له‌وكاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چین چه‌ندین هه‌وڵیداوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته دژی كۆرۆنا، به‌ڵام تائێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌م ڤاكسینه‌ش هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه.