چاڤی: گەورەترین خەونم راهێنەرایەتی بارسێلۆنایە

دەڵێت ئەەگر داوای لێبکرێتەوە ئەمجارەیان داواکە پەسەند دەکات

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی سەدی قەتەری پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە راهێنەری یەکێک لە یانە گەورەکانی جیهان کە ئەویش بارسێلۆنایە، چونکە بەم دواییە رایگەیاندووە کە خەون بە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەبینێت.

یاریسازەکەی پێشووی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی پێشووی گووتی '' بێگومان ئەو کەسەی لە داهاتوودا دەبێتە سەرۆکی ئەو یانەیە داوام لێ بکات ئامادەم ببم بە راهێنەرای بارسا، چونکە لە ماوەی رابردوو من و هاوکارەکانم کاری باشمان کردووە و دەمانەوێت لە داهاتوودا تیپێکی بە هێز بۆ بارسا دروست بکەین و ئەو یانەیە بکەین بە خاوەنی دەستکەوتی زیاتر، کە ئەوەش خەونی لە مێژینەی منە ''.

چاڤی لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا گووتی '' راستە دوای دوورخستنەوەی ڤالڤیردی داوایان لێکردم ببم بە راهێنەری بارسێلۆنا، بەڵام ئەو کات دڵنیانەبووم لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو دەبم، بۆیە ئێستا من ئامادەم بۆ ئەو ئەرکە گەورەیە ''.