وزەی ئەمەریکا؛ هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

شەممە، 8ـی شوباتی 2025، ئیدارەی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی وزەی ئەمەریکادا هاتووە "هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا نەوتی خاوی لە 10 وڵات هاوردە کردووە، کە ڕۆژانە 6.050 ملیۆن بەرمیل بووە، بەمەش ڕۆژانە 69 هەزار بەرمیل نەوتی بەراورد بە هەفتەی پێشوتر زیادی کردووە. کە 5.981 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە."
ئاماژە بەوەش کراوە "هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمەریکا بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و ڕۆژانە 99 هەزار بەرمیل نەوت بووە، بەمەش 237 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، بەراورد بەهەفتەی پێشوتر کە ڕۆژانە 336 هەزار بەرمیل نەوت بووە."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە هەفتەی ڕابردوودا کەنەدا زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، کە ڕۆژانە 4.063 ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردووە، دواتر سعوودیە دێت بە 488 هەزار بەرمیل، لەدوای ئەویش لیبیا دێت بە هەناردەکردنی 324 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، هەروەها بەرازیلیش ڕۆژانە 254 هەزار بەرمیل نەوت بووە."
بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی وزەی ئەمەریکا " ڤەنزویلا 214 هەزار ، ئیکوادۆر 157 هەزار، نێجیریا 152 هەزار، کۆلۆمبیا 150 هەزار و مەکسیک 149 هەزار بەرمیل نەوتیان ڕۆژانە، هەناردەی ئەمەریکا کردووە.