لوبنان لە ترسی پارەی حزبوڵلا هاوشێوەی فڕۆکەکانی ئێران، فڕۆکە عێراقییەکان دەپشکنێت

میدیاکانی لوبنان ئاشکرایان کرد، ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، ئەو فڕۆکە عێراقییانەی دەگەنە لوبنان، هاوشێوەی ئەو فڕۆکە ئێرانییانەی دەگەنە لوبنان دەپشکنرێن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریی لە گەیشتنی هاوکاریی دارایی بۆ حزبوڵای لوبنان.
ڕۆژنامەی "دیبەیتی لوبنان" ڕایگەیاندووە، هاوشێوەی پشکنینی فڕۆکەی هاتوو لە ئێرانەوە، بە هەمانشێوە ئەو فڕۆکانەی لە عێراقەوە دەگەنە بەیروت، پشکنینی ئەمنیی وردیان بۆ دەکرێت بەمەبەستی ڕێگریی لە ئەگەری گواستنەوەی پارە یان سەروەت و سامان بۆ حزبوڵلا.
لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2025، فڕۆکەخانەی بەیروت مشتومڕێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنیی ئێرانی بۆ پشکنین کرا و بەڕێکەوت دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لەناو فڕۆکەکەدا بوو کە لەو کاتەدا ئامادە نەبوو جانتاکەی بپشکنرێت.