پۆکێتینیۆ داواکەی بێنفیکای رەتکردەوە

دەیەوێت ببێتە راهێنەری یانەیەکی گەورە

ماوریزیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری ئارجێنتینایی پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی رەتیکردووەتەوە ببێتە راهێنەری یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵ و دەیەوێت ببێتە راهێنەری یانەیەکی دیار.

هەفتەی رابردوو رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگاڵی ئاشکرای کردبوو کارگێری یانەی بێنفیکای وڵاتەکەیان ئۆفەرێکیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی پێشکەشی ماوریزیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهام بکەن، لە پێناو وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان و رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیاش بڵاویکردەوە یانە پۆرتوگاڵیەکە ئەمڕۆ پەیوەندیان بەو راهینەرە کرد، بەڵام داواکارییەیان رەتکرایەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوای رەتکردەوەی داواکەی یانەی بێنفیکا لەلایەن راهێنەرە ئارجێنتیناییەکە، ئێستا کارگێری ئەو یانەیە کار بۆ ئەوە دەکات ئۆفەرەکە پێشکەش بە ئۆنای ئێمرێ راهێنەری پێشووی یانەی ئارسێناڵ بکەن.