پۆلیسی هەولێر: ڕاوچی کۆیلەکانمان دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گرووپی ڕاوچی کۆیلەکانیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە ئافرەتان کردووە.
شەممە 15ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: گرووپی (ڕاوچی کۆیلەکان)ی دەستگیر کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش، ئەم گرووپە تاوانی ئەلیکترۆنیان ئەنجام داوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە ئافرەتان کردووە.
پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، تۆمەتباران، یەکیان خەڵکی سنووری قەزای سۆرانە و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیر کران و دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، بۆیە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە درانە دادگا.