تۆمارکردنی ڕووبەری گەنمی داچێندراو بۆ جووتیارانی هەولێر درێژکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر، جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: وادەی تۆمارکردنی ڕووبەری گەنمی داچێندراو تاوەکو 20ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
یەکشەممە، 16ـی شوباتی 2025، هێمن سەیدموراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: وادەی تۆمارکردنی ڕووبەری گەنمی داچێندراوی جووتیاران تاوەکو 20ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەی کشتوکاڵی هەولێر، گوتیشی: لەبەر ئەوەی بارانبارینی ئەم دواییانە بە شێوەی پچڕپچڕ بوو، بۆیە بڕیارمان دا، لە بەرژەوەندیی جووتیاران ماوەکە درێژ بکەینەوە.
مانگی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر، ئاگاداری جووتیارانی سنوورەکەی کردەوە، کە سەردانیان بکەن بۆ تۆمارکردنی ڕووبەری گەنمی داچێندراو، بڕیار وابوو، تاوەکو 13ـی مانگە بەردەوام بێت، بەڵام وادەکە درێژکرایەوە.