زیاتر لە 236 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ پێدانی زەوی گەڕاوەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ناوی 23 هەزار و 6627 فەرمانبەری وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ پێدانی زەوی.
یەکشەممە 16ـی شوباتی 2025، سەربەست مەولوود جەمیل، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و ئامادەکردنی فۆرمی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند:" ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بۆ پێدانی زەوی بە 236هەزار و 627 فەرمانبەر لە وەزارەتە جیا جیاکان، بەشێوەیەک لە هەولێر 77 هەزار و 120 فەرمانبەر، لە سلێمانی 56هەزار و 40 فەرمانبەر، لە دهۆک 48 هەزار و 297 فەرمانبەر، کەمترین فەرمانبەری سوودمەندبووش دەکەونە پارێزگای هەڵەبجە 4784 کەس ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و ئامادەکردنی فۆرمی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار ئاشکراشی کرد، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 15 هەزار و 285 کەس و لە ئیدارەی ڕاپەڕین 10 هەزار و 460 کەس، لە ئیدارەی گەرمیان 15 هەزار و 941 کەس، لە زاخۆش 8700 فەرمانبەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناویان بۆ پێدانی زەوی، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.