شاخەوان عەبدوڵڵا: داوامان له سوودانی كرد ڕێگرییه‌كانی سوپای عێراق له جووتیارانی كورد كۆتایی پێبهێنێت

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، له باره‌ی ڕووداوه‌كانی سنووره‌كانی كه‌ركووك تایبه‌ت به جووتیارانی كورد، په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووه و داوای كردووه كۆتایی به ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م جووتیارانی كورد بهێنرێت.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له باره‌ی ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی سنووره‌كانی كه‌ركووك و ڕێگرییه‌كانی سوپای عێراق له جووتیارانی كورد، په‌یوه‌ندی به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و بارودۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باس كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت، داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كۆتایی به ڕێگرییه‌كانی سوپای عێراق له جووتیارانی كورد بهێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوودانی فەریق عه‌بدولكه‌ریم سوودانی، ڕاوێژکاری سەربازی بۆ چاره‌كردنی ئه‌م بابه‌ته ڕاسپارد و ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه به زووترین كات ده‌ستوه‌ردان بكات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به پێدانی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی كشتوكاڵی به په‌رله‌مانتار وه‌سفی عاسی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: "وه‌سفی وه‌زفیشی له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌ی ناگونجێت."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ڕێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركووك و خالید شوانی، وه‌زیری دادیی عێراق له باره‌ی دانانی وه‌سفی عاسی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی كشتوكاڵی كه‌ركووك قسه‌ی كردووه و ڕێبوار ته‌ها پێی ڕاگه‌یاندووه وه‌سفی عاسی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به هه‌مان شێوه خالید شوانیش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه بۆچی پاشان قبووڵیان كردووه له كاتێكدا ناوبراو زیانی گه‌وره به جووتیارانی كورد ده‌گه‌یه‌نێت له كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس.
سەرەڕای پەسەندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەست بەسەرداگرتنی زەوییە کشتووکاڵییەکانی جووتیارانی کورد, کەچی چەند ڕۆژێکە سوپای عێراق هەر بەردەوامە لە ڕێگریی لە جووتیارانی کورد کە زەوییەکانیان نەكێڵن لە کاتێکدا وەرزی تۆدانە. ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی فشارە سیاسییەکانەوە، عەقید ڕێبەر شکور مزووری، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 32ـی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق لە سنووری سەرگەڕان، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی 21ی کانوونی دووەمی 2025، هەردوو بڕیاری ژمارە 1018ی ساڵی 1982، لەگەڵ بڕیاری 554ی ساڵی 1983ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبی بەعسی هەڵوەشاندەوە، کە زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی و موڵکی هاووڵاتییانی کورد و تورکمان لە سنووری پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستی بەسەرداگیرا و وەبەرهێنانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بە عەرەبی هاوردە درابوو، بەڵام بە هەڵوەشاندنەوەی هەردوو بڕیارەکە، زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان کە کورد و تورکمانن گەڕێنرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە 3ـی شوباتی 2025، هێزێکی سوپای عێراق لەگەڵ تیمێکی ئێران گوایە نەخشەیەکی شوێنەواری سەردەمی مەغۆلەکانیان پێ بووە، بە شۆفڵ و حەفارەوە چەند شوێنێکی نزیک گوندی شەناغەیان هەڵتەکاند و گوایە بۆ نزیکەی سێ تۆن زێڕ دەگەڕێن.
بە گوتەی دانیشتووانی گوندی شەناغە، هێزە عێراقییەکە ڕێگریان لە خەڵکی مەدەنی کردووە نزیکی شوێنەکە بکەونەوە، دوای چەند کاتژمێرێک چەندین پارچەی گۆزەی شکاویان لە دوای خۆیان بەجێهێشت بوو.