لەسەر کێشەی زەوی و زار کەسێک لە گوندی گردجان کوژرا

پەیامنێری کوردستان24 ئاراس ئەمین ڕایگەیاند: لە گوندی گردجان لەسەر کێشەی زەوی و زار، کەسێک کوژرا.

دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: لەگوندی گردجانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ، لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە کە خزم و کەسی یەکدین، بەهۆی ئەو شەڕەوە  کەسێک کوژراوەو ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری ڕانیەیە .

بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکەناوی( س، ع، خ)ـە و لە دایڪبووی 1972ــەو دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەڪی ڪوردستان بووە، وەک زانراویشە، کوژراو پیشەی پاسەوانی سنوور بووە. 

لەسەر ڕووداوەکە، پۆلیس تۆمەتبارێكی بەناوی  (ک، ڕ، پ)  بە پێی ماددەی  (406 )لە یاسای سزادان عێراقی ڕاگیرڪردووە و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.

وێنەی کوژراوەکە