وریا غەفوری بۆ کوردستان24: تووشی کۆرۆنا بومە و تەندروستیم باشە
وریا غەفوری یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی ئیستیقلالی ئەم وڵاتە بۆ کوردستان24 هەواڵی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشت راستکردەوە.
وریا غەفوری لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بۆ کوردستان24 پشت راستی کردەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دەشڵێت خۆشبەختانە تەندروستی باشە و گووتیشی تاوەکو ئێستا چارەنوسی یاریی یانەکەیان لەم گەڕی خولی نایابی ئێران یەکلایی نەبووەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چەندین سەرچاوە لە وڵاتی ئێران بڵاویان کردەوە کە وریا غەفوری یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستیقلال تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام هیچ بەرپرسێکی ئەو یانەیە هەواڵەکەی پشت راست نەکردووەتەوە.