دانیشتووانی ھەولێر لە زێدەڕۆیی ئاو ئاگادار دەكرێنەوە
.
K24 - ھەولێر
پارێزگاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی بە زێدەڕۆ بۆری ئاویان بۆ ماڵ و باخچە راكێشاوە یان بە ھەر ھۆكارێك ئاو بەفیڕۆ دەدەن، ئەگەر خۆیان چاكی نەكەن لە ھەفتەی داھاتوودا ئیجراتیان لەگەڵدا دەكرێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتێك بۆ بڕینی بۆری ئاوی زێدەڕۆ دەست پێدەكەین، ئەو كەسانەی ئاویان بە زێدەڕۆ راكێشاوە یان تەوافیان نەبەستووە و ئاو بە فیڕۆ دەدەن، ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكەین، بۆیە داوا لە ھاووڵاتییان دەكەین، پێش ئەوەی ئێمە ھەڵمەتە دەست پێبكەین خۆیان بۆری ئاوی زێدەڕۆ ببڕن".
كۆنفرانسی رۆژنامەوانی پارێزگاری ھەولێر دوای كۆبوونەوەیەكی ھات لەگەڵ بەڕێوەبەر و شارەزایانی بواری ئاو لە ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا: "لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە چارەسەری كێشەكانی ئاو كردووە، ھەموو ھەوڵێك دەدەین، بۆ ئەوەی ھیچ كێشەیەكی ئاو لە ھەولێر نەھێڵین".
راشیگەیاند: "لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەنی شوشتنگەكانی ئۆتۆمبێل و فەرش دەكەین و دەبێ ئەوانیش ھەندێك رێكار ھەن بیگرنەبەر".