پشكنینی كۆرۆنا لە ھەولێر كەمیكردووە
.
K24 - ھەولێر
پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیکردووە لەبەر ئەوەی ژمارەى تووشبووان لە ھەڵكشاندان و پێداویستییە پزیشکییەکانیش سنوردارن. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، ناتوانن وەک چەند مانگی پێشوو پشکنین ئەنجام بدەن بۆیە ئەگەر ئامارەکان لە ھەڵکشاندابن تووشی کەمی پێداویستی پزیشکی دەبنەوە.
لەبارەی کەمبوونەی پشکنیش بەڕێوبەری تاقیگەی ھەولێر دەڵێت، ھۆکاری سەرەکی کردنەوەی چوار تاقیگەی دیكەیە لە سنووری پارێزگای ھەولێر، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە کە پێداویستییەکانی پشکنین کەمیکردووە.
لە ماوەی رابردودا رۆژانە ھەزار بۆ 1500 پشکنین لە ھەولێر ئەنجام دەدرا، بەڵام ئێستا رۆژانە 700 بۆ 800 پشکنین دەكرێت و پشکنینی گشتيش راگیراوە، تەنھا پشکنیین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ھەیە.