یاسای چاكسازی له‌ رێگه‌ی 9 لیژنه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت

هه‌ر سێ مانگ جارێك حكومه‌ت راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی چاكسازی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە رێگەی نۆ تیمەوە چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەین و بۆ ماوه‌یه‌كیش لە رێگەی پسپۆری تایبەتەوە مەشق لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاساکە بەو تیمانە ده‌كه‌ین. ئەنجوومەنی وەزیرانیش بۆ هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لە بارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.

هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش چاودێریەکی وردی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەو وەزارەت و دامەزراوانه‌ ده‌كات، كه‌ یاساكه دەيانگرێتەوە, دەبێت ئەنجوومەنی وەزیرانيش هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لە باره‌ى جێبه‌جێ كردنی یاساکە بداتە پەرلەمان و پەرلەمانیش وەك هاوکارێك لێکوڵینەوە لە راپۆرتەکە بکات، بۆ ئەوەی یاساکە جێبەجێ بکرێت.

یاسای چاکسازی ئیستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و هەر دامەزراوەیەك له‌ رێگەی چەند لیژنەیەکەوە دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا ماددەکانی یاساکە لە دامەزراوەکەیان جێبەجێ بکەن، خاڵەکانی ئەو یاسایە وردن و دەبێت بە وردەکاریەوە  جێبەجێ بکرێن، پەرلەمان و دەستەی دەسپاکی وەك هاوکارێکى دامەزراوەکانی حکومەت چاودێری جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن، بە تایبەت ئەو لیژنانەی تایبەتمەندن بە یاسای چاکسازیەوە.

H.B