دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرھەمی تەماتەی جوتیارانی دھۆك دەكڕێتەوە
.
K24 - دھۆك
دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند، بۆ ماوەی یەك ھەفتە بەرھەمی تەماتەی جوتیارانی سنووری دھۆك دەكڕێتەوە.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وەحید ئەمین، بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە دھۆك رایگەیاند، لەلایەك وەك ھاوكاریكردنی پەنابەران و لەلایەكی دیكەش بۆ ھاوكاریكردنی جوتیاران، پڕۆژەك رادەگەیەنن و رۆژانە 30 تەن تەماتەی جوتیاران دەكڕنەوە، تا ھەفتەیەك یان زیاتر تا دەگاتە 230 تەن، نرخەكەش بە ھاوبەشی كشتوكاڵ و جوتیاران دیاری دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەرھەمەی تەماتە كە دەیكڕنەوە، بەسەر كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران دابەشی دەكەن.