داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت خانووەکانیان تۆماربکەن
.
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیووە، له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره تۆماری بكەن.
د. لوقمان عومەر بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە لە رێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، کە یەکەی نیشتەجێبوونیان لە کۆمپانیاکان کڕیوە، پێویستە له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره تۆماربکرێن، چونکە ئەو گرێبەستەی له‌نێوان كڕیار و وه‌به‌رهێنه‌ر هیچ به‌هایه‌كی یاساییان نییه و كڕیار ناتوانێت هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌و موڵكهیهوه بكات.
بەڕێوەبەی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە داواش لە وەبەرهێنەران دەکات، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره بکه‌ن و كاره ته‌كنیكی و یاساییەكانی خۆیان ته‌واو بکەن.