عەبدولسەلام بەرواری: كابینەی نۆیەم بوێرانە چاكسازی دەستپێكرد
.
K24 - ھەولێر
عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی بە كوردستان24ی راگەیاند: "كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە ماوەی ساڵێك كاركردنی سەركەوتوو بوو، لە رووبەڕووبوونەوەی كێشەكان، تیمی حكومەت بە شەفافی كاریان كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێك پەرلەمانتار و خەڵكی سیاسی ھەن، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەو ئامانجە رەخنەی لێدەگرن، كە لایك و كۆمێنتی زیاتریان بۆ بێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "چاكسازی داخوازی ھەموو خەڵكە و ئێستا حكومەتی ھەرێم بە جیدی و بوێرانە كاری لەسەر دەكات و بە ئەركێكی سەرەكی خۆی داناوە، سەرەڕای ئاستەنگەكان توانی دەست بە قۆناغی یەكەمی چاكسازی بكات".
عەبدولسەلام بەرواری، گوتیشی: "دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بوون بە ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانی حكومەت، ئەمەش وایكردووە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست بێت، بەڵام حكومەت بەردەوامە لە ھەوڵەكانی بۆ سەركەوتن بەسەر ئاستەنگەكان".