سوارچاكێك شه‌ڕی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
ئاڵای چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵكردووه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ونخوونییه به‌رده‌وامه‌كه‌ی بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ژیانی خه‌ڵك، ته‌نیا هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر نه‌ك له شاره‌كان، به‌ڵكو له په‌نا و په‌ستێو و ناوچه دووره ده‌سته‌كانیش ره‌گ و ریشه دانهكوتێ. له ده‌ستكه‌وته هه‌ره به به‌هاكانی بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌كرێت ده‌یان ده‌ستكه‌وت رێز بكرێن، له سه‌روویانه‌وه ئه‌و نه‌یهێشت بازرگانی به مرۆڤ، به مادده‌ی هۆشبه‌ر و شوێنه‌وار، ساخته‌كردنی دراو و پاسپۆرتی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستاندا ببنه دیارده. ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌شبوون، به ده‌ستی پۆڵاین رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه. له هه‌لومه‌رجێكدا كه هه‌رێمه‌كه رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی توندی دژایه‌تی بووه‌ته‌وه‌و كه‌شتییه‌كه‌ی له ده‌ریایه‌كی پڕ له گێژاودا كه‌نارێك بۆ ئارامی شك نه‌ده‌برد، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ره‌نج و تێكۆشانی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایشه، كه له ژێر سایه‌ی ئه‌ودا هه‌میشه له بۆسه‌دان بۆ خراپه‌كاران.
ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌مووان ده‌یناسن له رابردوودا به‌ردی بناغه‌ی كوردستانێكی به‌هێزی داناوه، مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانییه. له شانۆی سیاسی كوردستاندا، پارتی به درووشمی كوردستانێكی به‌هێز چووه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئه‌وی رۆژێ هه‌مووان هاتبوونه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌م په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت فه‌رمانڕه‌واییه‌ك بێنێته ئاراوه، كه دادپه‌روه‌ری بكاته درووشم و به چه‌كوشی یاسا كۆتی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانه بشكێنێت، كه هه‌موو رابردووی كابینه‌كانی حكومه‌ت پێیه‌وه ده‌یان ناڵاند. هه‌روه‌ها بینای كوردستانێكی به‌هێز بكات. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌مووان ده‌یانوت گه‌نده‌ڵی ره‌گی داكوتاوه؛ مه‌گه‌ر فریادڕه‌سێك باری لاری هه‌رێم راست بكاته‌وه.
راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره لاره پێویستی به گفتوگۆی چڕی نێوان لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌ك تاقه سوارێك ئاڵای چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به‌رز كردبوویه‌وه. ئه‌و سه‌رقاڵی دانووستان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌ش و هاوڕێی راسته‌قینه بۆ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بدۆزێته‌وه، سه‌ره‌نجام گرێی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دوای چه‌ند مانگێك له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاكسازی كرایه‌وه. به‌شدارانی كابینه كۆكن له ژێر سایه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری رابگه‌یه‌نن له په‌رله‌مان به شوێن سه‌رۆكدا تیمه‌كه ریز بوون و متمانه‌ی زۆرینه به ده‌ست ده‌هێنن. له به‌رده‌م نوێنه‌رانی خه‌ڵكدا سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، لە دوای ئەیلوولی 2018 هەوڵەکانمان بە ئامانجی پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر بووە، ئەرکی من ئێستا ئەوەیە لەگەڵ هەموو پارتە سیاسی و لایەنە جیاوازەکانی نەتەوەکەمان بە یەکەوە کاربکەین، بۆ ئەوەی بتوانین حکوومەتێکی بەهێز پێکبهێنین کە خزمەتی خەڵک بکات نەک بە پێچەوانەوە، ئێمە ناتوانین سەرکەوتووانە حکوومەتێکی بەهێز پێکبهێنین، ئەگەر رێگا بدەین ناکۆکی بچووک لەیەکمان جیا بکاتەوە".
سوێندخواردنه‌كه و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ساڵێكی رێك به‌ر له ئه‌مڕۆ ده‌بێته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له مێژووی حوكمڕانی كوردی. به جۆرێك شاره‌زایان و توێژه‌رانی سیاسی به قۆناغێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان دوو سه‌رده‌می دابنێن، سه‌رده‌مێك كه هه‌مووان هاواری شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و سه‌رده‌مێك به كرده‌وه ئاڵاهه‌ڵگری چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، مه‌سرور بارزانی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و به‌ڵێن ده‌دات هه‌رێمی كوردستان و كیانه‌كه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بباته‌وه هه‌موو ئه‌و كاره باشانه‌ی له رابردوودا كراون ته‌واو بكرێن چهوتییهكانیش راست بكرێنه‌وه. ئه‌و له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا راشكاوانه گوتی: هاووڵاتیان چه‌قی بایه‌خی حكومه‌ت ده‌بن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خستنه‌ڕێی كاروانی چاكسازی له پێشینه‌ی كاره‌كانی ده‌بن.