مه‌سرور بارزانی: سازش له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ین
مه‌سرور بارزانی شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و قوتی هاووڵاتیانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه رایگه‌یاندووه، كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌دیهێنانی ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا بۆ كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكراون.
ئه‌وانه‌ی ئازار و نه‌هامه‌تی، ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی، زیندان و ئه‌شكه‌نجه، شه‌هیدبوون و گیانبه‌ختیان هه‌ڵبژارد؛؛ ته‌نیا ویستیان به كوردی بژین و چاوی ئومێدیان به شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان روون بێته‌وه... دوا نیگای پڕ له جه‌ربه‌زه‌یی هوجام سورچی، دوا نیگای شه‌هیدێك بوو، كه له چاویدا به زمانی حاڵ بۆ شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای ده‌ڕوانی و چاوی بڕیبووه شكۆیه‌ك كه له ژێر ده‌ستی هیچ كات به‌دینایه‌ت. ئه‌مه سه‌رگوزشته‌ی هه‌موو شه‌هێدێكی رێگه‌ی رزگاری كوردستان و بنیاتنانی ئه‌م كیانه سیاسی و ده‌ستوورییه‌یه، كه ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئازادییه‌كه‌یدا ئه‌و ده‌نگانه‌ش په‌یدا بوون، داوای نه‌مان و سڕینه‌وه‌ی بكه‌ن.
له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رقاڵی بنیاتنانی گوتارێكی كوردستانیانه‌ی ئه‌وتۆیه، كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ئاواتی شه‌هیدان ببنه چه‌قی گوتاره‌كه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له سوڕگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستاندا بێت و كورد له پاڵ به‌غدای ئیتیحادیی راسته‌قینه‌دا ببێته سه‌رمه‌شقی پێكه‌وه ژیان و هه‌رێمه‌كه‌شی ببێته چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه له ناوچه‌كه‌دا.
له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت بنه‌ماكانی ئه‌و گوتاره‌ی خسته‌ڕوو و باسی له‌وه‌كرد، ئاسایش، خۆشگوزه‌رانی، رێزگرتن له یه‌ك و به‌یه‌كه‌وه كاركردن و گێڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستان سیاسه‌تی سه‌رڕاستانه‌ی كابینه‌كه‌ی ده‌بن به‌رامبه‌ر به به‌غدا.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: هەولێر و بەغدا ئاسایش و خۆشگوزەرانییەکیان دەوێت کە لەسەر رێزلە یەکتر گرتن و پێکەوە کارکردن بناغەی بەستبێت. ئەمەش بە مسۆگەرکردنی بەشی خۆمان دەبێت لە داهاتی حکوومەتی فیدراڵ لە رێگای چارەسەرکردنی هەموو ئەوناکۆکیانەی لە سەر داهاتدا هەیە، کە دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
به ئاراسته‌ی بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ستوورییانه و گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، كه له 2014ه‌وه له به‌غدا زه‌وت كراوه، كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كار بوو.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی كاركردنی به‌و ئاراسته‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش رۆژ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی هه‌رێم، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، ئەم سەردانە پەیامێکی گرنگ دەبێت بۆ دەربڕینی نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هه‌روه‌ها عادل عەبدولمەهدی له میانی پێشوازیكردنی له شاندی هه‌رێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکەوە دەتوانن کێشە هەڵپه‌سێردراوه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان دەبێت بەشدارێکی راستەقینە بێت لە عێراق. پێگە و ئەرک و مافی هەرێم بە پێی دەستوور روون بێت. ئێمه جگە لە مافە دەستوورییەکانمان داوای شتێکی زیاتر ناکەین، سازشیش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خەڵکی کوردستان ناکەین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا، پرس و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له ره‌شنووسێكدا تۆمار بكرێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌ستنیشان بكرێت و لیژنه‌یه‌كی باڵا و لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێكبهێنرێن بۆ تاوتوێكردنیان و دواتر بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت.
دوای سه‌ردانه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ی 30ی ته‌مموزی رابردوودا، كابینه‌ی حكومه‌ت كۆبوه‌وه و تێیدا ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق باسیان له سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كی كردووه، ئه‌وانیش پرسی نەوت وگاز، بودجە و کێشە داراییەکان، ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی 25ی ته‌مموزی 2019 لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ كاروباری وزه كۆبوونه‌وه.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانزمێكی كرده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌رێگای پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش.
شه‌فافیه‌تی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و سیمایانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی پێ ده‌ناسرێته‌وه. به‌و پێیه‌ی له به‌غدا و هه‌ولێر، حكومه‌ت ته‌واوی ورده‌كاری و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی راگه‌یاندووه.
رۆژی 8ی ئه‌یلوولی 2019ش له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، مه‌سرور بارزانی جەختیکردەوە، کێشەی خەڵکی کوردستان تەنیا بودجە و مووچە نییە، بەڵکو ئێمە خاوەنی پرسێکی نیشتمانین و داخوازی نەتەوەییمان هەیە. دەستبەرداری ماف و داخوازییە دەستوورییەکانمان نابین.
سازش له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك ناكه‌ین، پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له هزری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا گرتووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بۆ نوێنه‌رانی كوردی له به‌غدا دووپاتكرده‌وه، هه‌رچه‌نده حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پابەندبوون به پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانمان، به‌ڵام بە هیچ شێوەیەکیش سازیش لە سەر ماف و دەسەڵاتەکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ناکات.
له سه‌روبه‌ندی دانووستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدادا كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌وه و شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی له به‌غدا سه‌ریهه‌ڵدا و داوای گۆڕینی ده‌ستوور و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیان ده‌كرد.
له به‌رامبه‌ردا، رۆژی 30ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، هیچ گۆڕانکارییەک لەدەرەوەی رێکارە دەستووریی و یاساییەکان پەسەند ناکەین. دژی هەر هەوڵێکیشین بۆ کەمکردنەوە و دەستکاریکردنی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. رێگەش نادەین هیچ گۆڕانکارییەک لە دەستووری عێراق رووبدات کە دژی ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بێت.
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی ئاڵۆزی به‌غدا، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی 8ی كانوونی دووه‌می رابردووی حكومه‌ت بوون، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی جه‌ختیكرده‌وه، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا جارێكی دیكه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له به‌غدا ئاسته‌نگی بۆ درووست كرا و له كاتی خۆیدا نه‌گه‌یشت و عادل عه‌بدولمه‌هدی پێچه‌وانه‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و نیازپاكییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی راگرت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان كابینه‌ی نۆیه‌م شاندێكی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكهێناوه.
له نوێترین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری هه‌رێم كه رۆژی 30ی حوزه‌یران ئه‌نجامیدا جارێكی دیكه، مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه، هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت. گوتیشی: ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە ڕەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لەسه‌ر ناكات.
له ماجه‌رایی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مه‌سرور بارزانی خستوونییه‌ته‌گه‌ڕ، ته‌نیا خاڵێك وه‌ك مانگی چوارده حه‌وجێ به ئه‌نگوست ناكات، به‌رگریكردن و پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یدات له پێناو گێڕانه‌وه‌ی قوتی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌سانێك له هه‌رێمدا په‌یدا بوون، بانگه‌شه بۆ له‌ناوچوونی كیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به ده‌نگدانێكی ئازادانه نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژاردووه و زۆرینه‌ی ره‌های نوێنه‌ره‌كانیشیان متمانه‌یان به‌خشیوه به كابینه‌یه‌ك كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌و داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستانه.