مارادۆنا وەکو باشترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا دەنگی پێدرا

لە راپرسیەکدا کە بۆ دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی مێژووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دیاریی کرا بوو، دیەگۆ مارادۆنا یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە بە جیاوازییەکی زۆرەوە پێش لیۆنێل میسی کەوت و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

ماڵپەری Ranker لە راپرسیەکدا کە بۆ دیاریی کردنی باشترین مێژووی بارسێلۆنا رێکیخستبوو، مارادۆنا توانی 582 دەنگ بەدەست بێنێت و بە جیاوازی زیاتر لە 100 دەنگ لەگەڵ میسی ئەفسانەی ئەم یانەیە وەکو باشترین یاریزانی مێژووی ئەو یانەیە دەست نیشانکرا و پلەی دووەمیش رۆنالدینهۆ بە کۆکردنەوەی 440 دەنگ بەدەستی هێنا، هەروەها لیۆنێل میسی بە بەدەستهێنانی 337 دەنگ، وەکو سێیەم باشترین یاریزانی مێژووی ئەو یانەیە دەست نیشانکرا.

لەم راپرسیەدا یۆهان کرۆیفی هۆڵەندی پلەی چوارەمی بەدەست هێناوە و هەر یەکە لە ئینیێستا، خاڤی، کارلێس پۆیۆل، رۆنالدۆ نازاریۆ، نێیمار و پیکی پلەکانی پێنجەم تاوەکو دەیەمیان بەدەست هێناوە.