بارتیمیۆ: رۆژێک دێت چاڤی دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای دەکات لە داهاتوودا چاڤی هێرناندێز دەبێتە راهێنەری یانەکەیان و زۆر بە ئاشكرا دژایەتی ئەو یاریزانەش دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ سێ ئیسپانیا بارتیمیۆ سەرۆکی بارسێلۆنا دەڵێت '' زوو یان درەنگ چاڤی دەبێتە راهێنەری ئەو یانەیە، بەڵام ئێمە لەم کاتەدا پێویستیمان بە گۆڕینی راهێنەر نیە و دەمانەوێت رێز لە گرێبەستی کیکێ سێتیێن راهێنەری یانەکەمان بگرین و ناوبراو وەرزی داهاتووش لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبێت، بەڵام هیچ گومانێکم نیە کە ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یانەکەمان رۆژێک دادێت دەبێتە راهێنەری بارسا''.
سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئەم قسانەی بارتیمیۆ وەکو تۆلە کردنەوەیەک لە چاڤی دەزانن، چونکە راهێنەرەکەی ئێستای یانەی سەدی قەتەری ماوەیەک پێش ئێستا بە ئاشکرا رایگەیاندووە تاوەکو بارتیمیۆ سەرۆکی بلاوگرانا بێت، ئامادەنیە ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە.