پارێزگاری سلێمانی: قۆناغی باشمان له بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا بڕیووه
.
K24 - سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی بەتەواوی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سەركەوین، دەبێت بەردەوامبین لەسەر رێكارەكانی خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان، چونكە تا ئێستا قۆناغی باشمان بڕیووە و دەبێت بەردەوام بین بۆ ئەوەی كە بەدەستمان ھێناوە.
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەو قۆناغەی پێی گەیشتووین دەبێ بیپارێزین، چونكە ئەو پەتایە مەترسی دووبارە بوونەوە و توندبوونەوەی ھەیە، بۆیە دەبێ بۆ ماوەیەكی درێژ خۆمان لەسەر خۆپارێزی رابھێنین، تاكە رێگە بۆ ئێستا و داھاتوو خۆپارێزییە".