ئەمەریکا.. لە ئەنجامی زریانێکی بەهێز 28 کەس مردن

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ئەی بی سی نیوز، ژمارەی کوژراوانی ئەو زریانە بەهێزەی ئەمەریکای گرتەوە گەیشتووەتە 28 کەس.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی مەترسی زریان و بای بەهێزەوە، ملیۆنان ئەمەریکی لە ناوچەی مەترسیداردا ماونەتەوە.

 خێرایی با دەگاتە 130 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لەگەڵ تەپوتۆزی بەردەوام لە جوڵەی بەرەو ڕۆژهەڵات و هەڕەشە لە ڕۆژئاوای ناوەڕاست و باشووری ئەمەریکا دەکات.

پێشتر ئاگری گەورە و زریانی تۆز و خۆڵ لە کانزاس و تەکساس و ئۆکلاهۆما زیانێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە 13 کەس مردوون.

لە کۆی 28 قوربانیی، 15 کەسیان بەهۆی گەردەلوولەکانەوە بوون، ئەوانی دیکەش بەهۆی بای زۆر و ئاگرکەوتنەوە بوون.

شارەزایانی کەشناسی هۆشدارییان دا، ئەگەری هەیە زریانەکە توندتر بێت و داوایان لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد، وریا بن.