پێشەوا هەورامانی: لیستی مووچەی مانگی 3 ئامادە کراوە و سبەی بۆ بەغدا دەنێردرێت

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 3 ئامادە کراوە و سبەی بۆ بەغدا دەنێردرێت.
دووشەممە 17ـی ئاداری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: سەرۆکوەزیران باوەڕی وایە پێویستە سەرجەم کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێن، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەو دیدگایە کار دەکات.
پێشەوا هەورامی گوتی: ئەگەر بەغدا بیانوشمان پێ بگرێت، شەش بۆ حەوت ڕۆژێکمان لەبەردەست دەبێت بۆ چارەسەرکردن، بۆیە هیچ هۆکارێک نابێت بۆ نەناردنی مووچە.