وەزارەتی دارایی: تیمی تەکنیکی وەزارەتمان لیستی مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ نارد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.
سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەڵێت: تیمی تەکنیکی وەزارەتمان، دوای ئەوەی سەردانی بەغدایان کرد، لیستی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ خۆیاندا برد و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیان کرد.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 17ـی ئاداری 2025، بە کوردستان24ـی گوت: سەرۆک وەزیران باوەڕی وایە پێویستە سەرجەم کێشەکان لە ڕیشەوە چارە بکرێن، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەو دیدگەیە کار دەکات.
هەورامانی دەشڵێت: لیستی مووچەی مانگی 3 ئامادە کراوە و سبەی بۆ بەغدا دەنێردرێت.