لۆدریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه
له هه‌ولێر رۆژی كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ئیف لۆدریان، له هه‌رێمی كوردستان رۆژی كرده‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
لۆدریان شه‌وی رابردوو، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
دوێنێ لۆدریان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستایشی رۆڵی فه‌ره‌نسای كرد له هاوكاریكردنی عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و هیوای خواست ئه‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام بن.
هه‌وره‌ها ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی پرسی چاره‌نووسی زیندانیانی داعشیان له عێراق تاوتوێكردووه.
له به‌رامبه‌ردا لۆدریان گوتی: ئێستا ئاماژه هه‌یه به‌وه‌ی داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه له عێراق و سووریا، بۆیه نابێت ئێمه جددی نه‌بین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه هاوبه‌شه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، هه‌وڵێكی هاوبه‌شه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌ماهه‌نگین و ئامانجی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه رووبه‌ڕووی داعش ببینه‌وه، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌م ئامانجه دوور بكه‌وینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێزگرتنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی گفتوگۆ نییه، بۆیه نابێت هیچ لایه‌نێك پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات، چونكه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق، به مانای پاراستنی ئاسایشی عێراقییه‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته عێراق سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات، كه خۆی به‌دوور بگرێت له گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.