ئهو جووتیارانهی زهوییهكانیان بهر ماستهرپلانهكان كهوتوون قهرهبوو دهكرێنهوه
له ههرسێ پارێزگاكه 130 گوند بهر ماستهرپلانی حكومهت كهوتوون
K24- ههولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە دوایین كۆبوونەوەی خۆیدا، پێشنیازی ھاوبەشی ھەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد بە بڕیار بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جووتیارانەی زەویەكانیان بەر ماستەرپلانەكانی حكوومەت كەوتووە.
موفیدە یونس، راوێژكاری یاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەدات، قەرەبووكردنەوەی جووتیاران بە پێدانی پارچە زەوی دهبێت، كە بە پێی یاسا بۆ زەوییە گرێبەستەكان و زەویە موڵكەكان دیاریكراوە.
بهگوێرهی یاسا كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە قەرەبووی له3% بۆ زەوییە گرێبەستەكان، له12% بۆ زەویە كشتوكاڵییەكان و له 20% بۆ زەوییە موڵكەكان دیاریكراوە، قەرەبووەكەش پارچە زەوییە و بە جووتیارانی خاوەن ماف دەدرێت، ئەگەر دار و درهخت و خانووبهرهشی لەگەڵدا بێت بە پارە قەرەبوودەكرێنەوە، تا ئێستاش بەھەرسێ پارێزگای ھەولێر، سلێمانی و دھۆك 130 گوند بەر ماستەر پلانی حكومەت كەوتوون.
له ساڵی 2018ـهوه راییكردنی مامەڵەی قەرەبووكردنەوەی زەوی جووتیاران بەھۆی قەیرانی داراییەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران اوەستاوه، ئێستا بڕیار دراوە دەست بە راییكردنی مامەڵەكانیان بكرێتەوە، دوای گەیشتنی نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستانیش بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، راییكردنی مامەڵەكان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
H.B