سێ یاریزانی یانەیەکی فەڕەنسی تووشی کۆرۆنا بوون

سێ یاریزانی یانەی لیلی فەڕەنسی تووشی ڤایرۆسی کۆڤید نۆزدە بوون.

کریستۆڤ گاڵتی راهێنەری یانەی لیلی فەڕەنسا دوای یاریی دۆستانەی یانەکەی بەرامبەر مۆسکۆرن ئاشكرای کرد هەر یەک لە یاریزانەکانی یانەکەیان رێناتۆ سانچێزی پۆرتوگاڵی، جاناتان ئیکۆنێ و هەروەها جاناتان بامبا وای ئەنجامدانی دوو پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و بەم هۆیەوە لە کەرەنتیندان و بۆ ماوەی هەشت رۆژ چارەسەری وەردەگرن.

راهێنەرەکەی یانە فەڕەنسیەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو سێ یاریزانەی یانەکەی بەرکەوتنیان لەگەڵ هیچ کەس و یاریزانێک نەبووە و تەندروستیان باشە.