شەش ھەزار زەوی لە ھەولێر تاپۆ دەكرێن
داوا لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كراوە پەلە بكەن لە راییكردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان
K24 - ھەولێر
سەرۆكی شارەوانی ھەولێر ئاشكرای دەكات، شەش ھەزار زەوی كارت لە سنووری پارێزگای ھەولێر تاپۆ دەكرێن.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە کوردستان24 رایگەیاند، 6000 زەوی کارت لە سنووری پارێزگای هەولێر تاپۆ دەکرێن.
ئاشكراشی كرد، فشاریان خستووەتەسەر وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە رایی کردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان، بۆ تاپۆكردنی زەوییەكان.