ئەمشەو یاریزانێکی ریال مەدرید ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات

ریال مەدرید ئەمشەو لە دوا گەڕی لالیگا رووبەرووی لێگانیس دەبێتەوە و ئەم یارییە دەبێتە دوایین یاریی ئالفۆنسۆ ئاریۆلا گۆڵپارێزی کاتی ئەو یانەیە و دوای یارییەکەش دەگەڕێتەوە فەڕەنسا.

گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە شاهانەکانەوە کرد و دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی لالیگا، گرێبەستەکە کاتیەکەی بەسەر دەچێت و پێویستە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات، هەرچەندە پێشبینی دەکرا گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە نوێ بکرێتەوە، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی نوێ نەکرایەوە.

ئاریۆلا دوای پەیوەندی کردنی بە ریال مەدرید لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 12 یاریی کردووە و 12 گۆڵی لێکراوە و پێنج ئاسیستی تۆمار کردووە.