لاوتارۆ داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئەم وەرزە پەیوەندی بە بارسێلۆنا ناکات و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

ماڵپەری لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە سەرەرای ئەوەی کارگێری بارسێلۆنا ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریدا بۆ ئەوەی گۆڵکارەکەی نێرازۆری بگوازێتەوە و یانەکەیان و ئامادەبوون بەرامبەر بەدەست هێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە 70 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام یاریزانەکە رازی بووە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و کۆتایی وەرزی داهاتوو ئەگەر بلاوگرانا لەسەر ویستەکانی مایەوە پەیوەندیان پێوە بکات.

لاوتارۆ هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆتایی دێت و یانەکەشی لە رابردوو رایگەیاندووە کەمتر لە 111 ملیۆن یۆرۆ ئامادەنین دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.