'' من بووم نەمهێشت نێیمار بچێتە ریال مەدرید ''
نێیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ساڵی 2013 کاتێک کە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، نزیک بوو درێسی یانەی ریال مەدرید لەبەر بکات.
دانی ئالڤێز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گلۆبۆی وڵاتەکەی بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات و دەڵێت '' ئەو کاتەی نێیمار لە بەڕازیل یاریی دەکرد، کارگێری ریال مەدرید پەیوەندی پێوە کرد و هەردوولا گەیشتنە رێکەوتن ئەو یاریزانە یاریی بۆ شاهانەکان بکات، بەڵام من نەمهێشت بچێتە ئەو یانەیە و پێمگووت ئەگەر پارەت دەوێت ئەوا ئەو کارە بکە، بەڵام ئەگەر بتەوێت چێژ لە یاریی کردن ببینیت ئەوا پەیوەندی بە یانەکەمان واتە بارسێلۆنا بکە و دوای ماوەیەکیش پەیوەندی پێوە کردن و پێی گوتم کە دەیەوێت یاریی بۆ بارسا بکات ''.
ئالڤێس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاندەرانی بارسا دڵنیا دەکاتەوە کە نێیمار دەگەڕێتەوە یانەکەیان و بەم زوانە بەرپرسانی بلاوگرانا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێدەکەن.