وه‌زیری په‌روه‌رده وه‌ڵامی پێشنیازێكی جووتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌داته‌وه
به هه‌ند وه‌رده‌گرین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌ڵامی پێشنیازێكی ئازاد كوردستانی، جووتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، پێشنیازی زیادكردنی وانه‌ی كشتووكاڵ له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا به هه‌ند وه‌رده‌گرین.
ئه‌مڕۆ ئازاد كوردستانی له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه، په‌یامێكی ئاراسته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه سه‌عید كرد.
ئازاد كوردستانی نووسیبووی: "داوا لە وەزیری پەروەردە دەکەم کە لە پرۆگرامەکانی خوێندندا جێگایەک بکاتەوە بۆ کشتوکاڵ. تا نەوەی ئایندەمان نەفرەتمان لێ نەکات. ئەم هەموو وانانە لە قۆناغەکانی خوێندندا دەخوێنرێت تەنانەت یەک بابەتی بەتێرو تەسەلی تیا نیە لەسەر گوڵ رواندنێک و خۆشەویستکردنی ژینگە لای قوتابی".
دوای ئه‌و پۆسته، په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پوخته‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئازاد كوردستانی جارێكی دیكه بڵاوكرده‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری په‌روه‌رده له رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه، په‌یوه‌ندی به ئازاد كوردستانییه‌وه كردووه بۆ ده‌ستخۆشی و سووپاسكردنی.
هه‌روه‌ها له كۆمێنتێكدا بۆ ئازاد كوردستانی نووسیوه: "کاک ئازادی بەڕێز سڵاوت لێبێت، سوپاس بۆ پێشنیازەکەت، پرۆگرامەکانی خوێندن باس لە گرنگی کشتوکاڵ دەکات، بەڵام وەک پێویست نییە و پێشنیاز و بۆچوونتان لە جێگای خۆیدایە، بەهەندی وەردەگرین. تەمەن درێژ و تەندروست ساغ بن".