مه‌غریب.. تیكتۆكچییه‌ك له‌ لایڤ نێوه‌ندگیریی بۆ هاوسه‌رگیریی كچان و كوڕان ده‌كات

لە مەغریب به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بەهۆی لایڤەکانی هەرا ده‌نێته‌وه‌ و مشتومڕی لەو وڵاتە و وڵاتانی عه‌ره‌بی دروست كردووه‌.

 لە مەغریب به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بەناوی فەقێ بەهۆی لایڤەکانییەوە مشتومڕێکی زۆری لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و  وڵاتانی عه‌ره‌بی دروست كردووه‌ كه‌ لەڕێگای لایڤەوە دەبێتە پردێک بۆ گەیاندنی کچان و کوڕان.

دوای دروستکردنی ئەو پەیوەندییە، زۆرجار لەگەڵیان سوورەتی فاتیحە دەخوێنیت وەک ئاماژەیەک بۆ بەیەکگەیشتنی کچ و کوڕەکە ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ماره‌بڕی، لە بەرانبەر ئەو کارەیدا داوای باڵانس لە هەوادارانی هەژمارەکەی دەکات.

ئەم کارانەی فەقێ بووە هۆی ئەوەی کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵاتییەکان تووڕە بکات و بە سنووربەزاندن لە شەرع و نەریتە کۆمەڵاتییەکان ناوزەندی بكه‌ن.