ناپۆلی ترسی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە

گێنارۆ گاتوزۆ راهێنەری ناپۆلی رایدەگەینێت نیگەرانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنان لە شاری بارسێلۆنا.

بریارە مانگی داهاتوو ناپۆلی بە مەبەستی ئەنجامدانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە هەرێمی کەتەلۆنیا رووبەرووی بارسێلۆنا ببێتەوە و گێنارۆ گاتوزۆ راهێنەری ناپۆلی سەبارەت بە بارودۆخی ئەم شارە گووتی '' کاری من نیە قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەم و ئەوە کاری کارگێری یانەیە، بەڵام ئێمە لە بارودۆخەکە دوو دڵین و هیوادارین تا ئەو کاتە چارەسەریەک بدۆزرێتەوە''.

چەند رۆژێکە باری نائاسایی لە شاری بارسێلۆنا دووبارە راگەیێندراوە و شارەوانی شارەکە بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ جاری دووەم داوایان لە هاونیشتیمانیەکانیان کردووە خۆیان لە ماڵەکانیان کەرەنتین بکەن، ئەمە لە کاتێکدا بریارە هەشتی مانگی داهاتوو یارییەکی چارەنوساز لەم شارە بکرێت و دەنگۆیەکیش هەیە، لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە، ئەوا یارییەکە بۆ شوێنێکی دیگە بگوازرێتەوە.