نیکۆ کۆڤاچ بە فەرمی بووە راهێنەری مۆناکۆ

نیکۆ کۆڤاچ، راهێنەری کڕواتی بە شێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری یانەی مۆناکۆی فەڕەنسا دەست نیشانکرا.

بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانیان لە دوو رۆژی رابردوو کارگێری یانەی مۆناکۆی فەڕەنسا بریاریدا رۆبێرت مۆرێنۆ راهێنەری یانەکەیان لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە و لە شوێنی ئەویش نیکۆ کۆڤاچ راهێنەری کڕواتی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە فەرمی وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشانکرد.

رۆبێرت مۆرێنۆ لە 28ـی دێسەمبەری 2019 وەکو راهێنەری یانە فەڕەنسیەکە دەست نیشانکرا و دوای حەفت مانگ و 13 یاریی بە هۆی ئەنجامە لاوازەکان لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.