کلێمێنت لێنگلێت تووشی پێکان بووە

کلێمێنت لێنگلێت بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا لە دوا گەڕی لالیگا تووشی پێکان بوو و ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی ئامادەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، بەرگریکارە فەڕەنسیەکەی بارسا دوای تێپەربوونی دوو خولەک بەسەر تایمی دووەمی یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێس، بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە رانیدا داوای کرد گۆڕانکاری پێ بکرێت و دواتر یاریگەی جێهێشت و بریارە ئەمڕۆ تیمی پزیشکی بلاوگرانا پشکنینی زیاتری بۆ بکەن و وادەی دوور کەوتنەوەی ئاشکرا دەکەن.

سەرچاوەکە زانیاری دەستکەوتووە کە لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا دەرکەتووە لێنگلێت پێکانەکەی درێژ خایەن دەبێت و ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ کە بریارە هەشتی مانگی داهاتوو بکرێت ئامادە بێت.