ئیمارات درۆن بۆ بینینی مانگی یەکەم ڕۆژی جەژن بەکاردێنێت

ئەنجوومەنی فەتوای ئیمارات، بۆ بینی مانگی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، درۆنێک بەکاردێنیت کە بە زیرەکی دەستکرد بەکاردێت.

ئەو ئەنجوومەنە، یەکەم لایەنە لەسەر ئاستی جیهان کە ئەو تەکنەلۆژیایە پێشکەوتووە بۆ بینینی مانگ و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بەکاردێنێت، بەپێی بەیاننامەی ئەنجوومەنەکەش، ئەمساڵ ئەو تەکنەلۆژیایە بەکاردێنن.

ئەنجوومەنی فەتوای ئیمارات وردەکاری بەکارهێنانی درۆنەکانی لە پرۆسەی بینینی مانگ ئاشکرا کرد، بۆ ئەو پرۆسەیەش چەند درۆنێک بۆ بینی مانگ بەکاردێنن کە چەند دووربینێکی کوالێتی و خەسڵەت زۆر بەرزیان پیوەیە، 300 مەتر لەسەر ڕووی دەریا بەرەو ڕووی شوێنی دەرکەوتنی مانگ لە ئاسمان بەرزدەکرێنەوە بەپێی توێژینەوە فەلەکناسی و ئەستێترە ناسییەکان کە زۆر بە وردی ئەنجام دەدرێن.