یەکەم ڕۆژی جەژن 42 منداڵ لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووانی هەولێر لەدایکبوونە

لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووانی هەولێر لە یەکەم ڕۆژی جەژندا 42 منداڵ لە دایکبوون، زۆرینەی، لە دایکبوونەکانی سرووشتی بوون.

شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووانی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا 194 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، هەروەها 42 حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراوە، 34 حاڵەتیان لەدایکبوونی سرووشتی بوون.

شوان تەحسین گوتیشی: لە کۆی ئەو 42 منداڵەی لەدایکبوون 26یان کوڕ و 16 منداڵەکەی دیکەش کچ بوون، هەروەها ئاماژەیدا، هەشت منداڵ بە نەشتەرگەریی لە دایکبوونە، کە دووانیان کوڕ و شەشیان کچن.

سەبارەت بەو 194 حاڵەتەی سەردانیکردنی نەخۆشخانە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون گوتی: 64 نەخۆش بەهۆی حاڵەتی پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی و چاودێرییەوە لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون.

بەگوێرەی تۆمارەکانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووان، 13 منداڵ لە بەشی منداڵە نائاکامەکان خەوێندراون و بۆ ئەوەی چارەسەری تەندروستیان بکرێت و لە نزیکەوە پزیشکەکان چاودێریان بکەن.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment