هاتوچۆی سۆران شۆفێرانی بارهەڵگرى ئاگادار دەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی، 4ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شۆفێرانی بارهەڵگرى ئاگادار دەکەینەوە، ئەمڕۆ هەینی هاتوچۆكردن لە سۆران بۆ هەولێر و له هەولێریشەوە بۆ سۆران قەدەغەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ قەدەغە کردنەکە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەرۆ تا کـاتژمێر 10:00ـی شەو دەبێت.
هاتوچۆی سۆران ئەم بڕیارەی بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەناوچە گەشتیارییەکان داوه، داواشی لە شۆفێران کردووە پابەندی ئاگاداریەکە بن بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.