ئەنجومەنی بۆکسی جیهان پشتێنی شانازی پێشکەش بە منداڵە ئازاکە کرد
ئەنجومەنی بۆکسی جیهانی پشتێنی شانازی پێشکەش بە برێجێر واکەر مندالە شەش ساڵانەکەی کە لە پێناو پارێزگاری کردن لە خوشکە بچوکەکەی بە سەختی بریندار بوو کرد.
ئەنجومەنی بۆکسی جیهانی وەکو رێزێک بەرامبەر ئازایەتی و لەخۆبوردەیی واکەری شەش ساڵ، بریاریدا پشتێنی شانازی پێشکەشی بکات و لە پۆستێکدا وێنەی ئەو منداڵەیان بڵاوکردووەتەوە و نوسیویانە '' پاڵەوانی نوێی جیهان، بریگێر وۆکەر ئازاترین مرۆڤی جیهان''.
برێجێر واکەر شەش ساڵ بەم دواییە لە ویلایەتی وایۆمینگئ ئەمریکا دوای ئەوەی بینی سەگێک هێرشی خوشکە بچوکەکەی دەکات و دەیەوێت پەلەماری بدات، یەکسەر رووبەرووی سەگەکە دەبێتەوە ناهێڵێت خوشکە بچوکەکەی پەلامار بدات، بەڵام خۆی بووە و قوربانی و لە ئەنجامدا رومەتی بریندار بوو و بووە هۆی 90 تەقەل.
