سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ یانەی دهۆک دەخوازێت و سەیری یارییەکە دەکات
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی نیو کاتژمێر پێش ئێستا پەیوەندیی پێیانەوە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەی دهۆک کردووە، داوای کرد هەمیشە یانەی خۆیان بەکاربێین بۆ ئەوەی هەمیشە سەرکەوتن بەدەستبێنن، دڵی خەڵکی کوردستان و عێراق خۆشبکەن.
عەلی تەتەر گوتی: سەرۆک بارزانی پێی گوتووم، خۆی سەیری یارییەکە دەکات.
عەلی تەتەر دەڵێت: پەیوەندیی سەرۆک بارزانی وەکو مەرجەعی گەلی کوردستان، بۆ بەرزکردنەوەی مۆراڵی یاریزانانی یانەی دهۆک زۆر گرنگە و زۆر دڵیان پێی خۆشبووە، بە پشتیوانی خوای گەورە یارییەکی چارەنووسساز دەکەین، ئەوەی لەسەر یاریزانانی ئێمە بێت، درێخی لێ ناکەن.
ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی کەنداو لەنێوان یانەی دهۆک و یانەی قادسیەی کوەیتی لە وڵاتی کوەیت بەڕێوەدەچێت کە یاری چوونە، یاری گەڕانەوەش هەفتەی داهاتوو لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، ئەوکات ناسناوەکە یەکلا دەبێتەوە، هاووڵاتییانی کوردستانیش خەون بەوە دەبینن یانەیەکی کوردستان ببێتە پاڵەوانی کەنداو و خەڵاتی پاڵەوان بگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.