یارییەکەی مانچیستەر سیتی و ریال مەدرید لە بەریتانیا دەکرێت

یارییەکەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید ناگوازرێتەوە دەرەوەی بریتانیا و لە یاریگەی ئیتیحاد لە شاری مانچێشتەر دەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ چەند سەرجاوەیەک لە بەریتانیا بڵاویان کردەوە، لەوانەیە یارییەکەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدریدیش بگوازرێتەوە پۆرتوگاڵ، بە هۆی ئەوەی حکومەتی بەریتانیا بریاریداوە هەر کەسێک سەردانی وڵاتەکەیان بکات، ئەوان پێویستە بۆ ماوەی چواردە رۆژ بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتین بکرێت، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە حکومەتی ئەم وڵاتە یانە ئیسپانیەکەی ئاگادار کردووە ئەم بریارە شاندی یانەکەیان ناگرێتەوە و دەتوانن بە بێ کەرەنتین کردن سەردانی وڵاتەکەیان بکەن و هیچ کێشەیەکیان نابێت، بەم شێوەیە یارییەکە لە یاریگەی ئیتیحاد دەکرێت.

هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید حەوتی مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە کاتێکدا بە میوانداری ستیزن رووبەرووی یەکتری دەبنەوە، شاهانەکان لە یاریی چوون بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاون.