لە شەش ویلایەتی ئەمەریکا زیاتر لە 700 کەس تووشی نەخۆشی سورێژە بوون

تاوەکوو ڕۆژی هەینی، 11ـی نیسانی 2025، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی سورێژە لە ئەمەریکا 700 کەسی تێپەڕاند. ئەو نەخۆشییە لە پێنج ویلایەتی ئەمەریکا بڵاو بووەتەوە، تەنیا لە ویلایەتی تەکساس ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 60 کەس و سێیەم حاڵەتی مردنی پەیوەست بە سورێژە ڕاگەیەندرا.

ڕۆبەرت کێنێدی، وەزیری تەندروستیی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "حاڵەتەکانی سورێژە لە سەرانسەری وڵاتدا بەرز دەبنەوە، بەڵام هێشتا ڤایرۆسەکە لەنێو ئەوکەسانە بەربڵاوە کە نەکوتراون." ئاماژەی بەوەش کرد، سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، تیمێکیان لە ڕۆژئاوای تێکساس جێگیر کردووە.

ئەمساڵ دووهێندەی پار تووشبوون بە نەخۆشی سورێژە لە ئەمەریکا تۆمار کراوە، زۆرینەی ئەو حاڵەتانەش لە ویلایەتی تێکساس تۆمارکراون کە 541 حاڵەتە.

هەر بەگوێرەی تۆمارەکان دوو قوتابی قوتابخانەی بنەڕەتی لە ویلایەتی تێکساس کە کوتانیان نەکردووە، بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان سپاردووە، ئەمەش وایکردووە وەزیری تەندروستی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو سەردانی ناوچەکە بکات. هەروەها مێرمنداڵێکی دیکە لە نیومەکسکۆ، بە نەخۆشیی سورێژە گیانی سپاردووە.

ئەو ویلایەتانەی دیکە کە نەخۆشییەکەیان تێدا بڵاو بووەتەوە، بریتین، لە نیو مەکسیکۆ، ئیندیانا، کانزاس، ئۆهایۆ و ئۆکلاهۆما.

نەخۆشی سورێژە نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە و لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە، کاتێک کەسێکی تووشبوو هەناسە دەدات یان دەپژمێت و دەکۆکێت، بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە.  دەتوانرێت لە ڕێگەی ڤاکسینەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بگیرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment