ئه‌م یاریزانه كۆتایی به سه‌رده‌می مێسی هێنا
ئه‌م وه‌رزه یاریزانێك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر مێسی دا سه‌پاند
ئاداما تراورێ هێرشبه‌ری باڵه‌كانی یانه‌ی ولڤرهامتن ئه‌م وه‌رزه له ڕووی بڕینی یاریزانانه‌وه كۆتایی به سه‌رده‌می مێسی هێنا و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا زۆرترین یاریزانی بڕیوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: تراورێ ئه‌م وه‌رزه 183 بڕینی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له پله‌ی دووه‌میش لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا دێت كه 183 بڕینی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام داوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئامارێكی له باره‌ی خێراترین 10 یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاداما تراورێ پله‌ی یه‌كه‌می خێراترین یاریزانی له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه گرتووه.
ئادامای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 52 یاری كردووه، 6 گۆڵ و 12 ئاسیستی كردووه.
ئاداما تراوێ به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی مالی ـیه، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانییه و له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، به‌ڵام بارسێلۆنا ئه‌و یاریزانه‌ی له 2015 هه‌رزانفرۆش كرد و به 5 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا فرۆشت، ماوه‌ی دوو ساڵیشه یاری بۆ یانه‌ی ولڤرهامتن ده‌كات.
