تورکیا.. خانمە ئەکتەرێک کچە هاوڕێکەی بە چەقۆ کوشت

سێڤیل ئاکداغ، کە لە چەندان زنجیرە تەلەفزیۆنی و فیلمدا بەشداریی کردووە، لەنێویاندا فیلمی "سیحری ڕەش". دوای ئەوەی لە شەوە ئاهەنگێک دەگەڕێتەوە، هاوڕێکەی دەکوژێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، سێڤیل ئاکداغ، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە گەڕەکی فاتح لە ئیستەنبوڵ، بە چەقۆ هاوڕێکەی کوشتووە.
سێڤیل ئاکداغ، ئەکتەری تورکی تەمەن 32 ساڵان و هاوڕێ تەمەن 29 ساڵەکەی، ئەلیف کیراڤ، دوای ئەوەی بە مەستی لە شەوە ئاهەنگێک گەڕاونەتەوە، ئەلیف کیراڤی دەستەخوشکی بە چەقۆ کوشتووە.
دراوسێکان کاتێک گوێیان لە هاواری هاوڕێکەی سێڤیل بووە کە بە چەقۆ لێی دراوە، پەیوەندییان بە پۆلیس و ئەمبولانسەکانەوە کرد.
شایەتحاڵێک لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا " گوێم لە دەنگی پێی کەسێک بوو لە پلیکانەکان دەهاتنە خوارەوە و کەسێکم بینی جلێکی ڕەشی لەبەردا بوو و لە شوقەکە ڕا دەکات."
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵو، پۆلیس چەندان جێبرینی چەقۆی بەسەر جەستەی قوربانییەکە دۆزیوەتەوە.
خانمە ئەکتەر سێڤیل ئاکداغ، لە ناوچەی ئەسێنیورت، یەکێکە لە گەڕەکەکانی ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ دادگای ئیستەنبوڵ لە چاغلایان.
ئاکداغ، لە لێدوانەکەیدا لە بنکەی پۆلیس گوتی: من و ئەلیف هاوڕێ بووین، ئەو شەوە لە دەرەوە مەیمان خواردەوە، دواتر گەڕاینەوە شوقەکەم و بەردەوام بووین لە خواردنەوە، بەیانیەکەی بوو بە شەڕمان و ئەلیف لێمی دا و کەوتینە سەر زەوییەکە؛ کاتێک بینیم ئەلیف بێجووڵە کەوتووە، ترسام و ڕام کرد. هیچم لەبیر نییە، چونکە زۆرم خواردبووەوە.
پەیمانگای پزیشکی دادوەری ڕایگەیاند "جێبرینی 30 چەقۆ لەسەر جەستەی قوربانییەکە هەبووە."
سێڤیل ئاکداغ، لە 3ـی تەمموزی 1993 لە شاری ماردین لە تورکیا لەدایک بووە. ماوەیەک وەک مۆدێل کاری کردووە پێش ئەوەی بچێتە بواری نواندنەوە. جگە لەوەش لە گەنجیەوە حەزی لە مۆسیقا و نواندن بووە.