بێنزێما بە باشترین یاریزانی ریال مەدرید دیاریی کرا

کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەکەی دەست نیشانکرا.

لە راپرسی رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بۆ دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید لە رکابەرییەکانی لالیگا، هاندەرانی ئەو یانەیە کەریم بێنزێما هێرشبەری یانەکەیان دەست نیشانکرد و بە زۆرینەی دەنگ ئەو یاریزانەیان وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دیاریی کرد و توانی پێش هەر یەکە لە سێرخیۆ رامۆس، کاسێمیرۆ، ڤالڤێردی و ڤینیسیۆش جۆنیۆر بکەوێت و خەڵاتەکە بەدەست بێنێت.

بێنزێما لەم وەرزەی لالیگا لەگەڵ یانەکەی بەشداری 37 یاریی کرد و توانی 21 گۆڵ و هەشت ئاسیست تۆمار بکات و لە دوای لیۆنێل میسی بووە دووەم گۆڵکاری ئەم وەرزە.