یانەیەکی تورکی سڕ کرا و بەشداری چامپیۆنزلیگ ناکات
بە شێوەیەکی فەرمی دادگای وەرزشی جیهان کاس تانەکەی یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی رەتکردەوە و ئەو یانەیە ناتوانێت بەشداری چامپیۆنزلیگ بکات.
دوای ئەوەی مانگی رابردوو یوێفا بریاریدا بە سڕ کردنی یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی بە هۆی سەرپێچی کردن لە یاسای دارایی خاوێن، ئەو یانەیە لە دادگای وەرزشی جیهان کاس تانەی لە بریارەکەی یوێفادا و شەوی رابردوو دادگاکە بە فەرمی تانەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند ئەو یانەیە بە هۆی سەرپێچیەکانی ناتوانێت وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ بکات، لە کاتێکدا پێشتر یوێفا یانەی مانچێستەر سیتیشی لەسەر هەمان کەیس سزادا، بەڵام دادگای کاس سزاکەی رەتکردەوە.
یانەی ترابزۆن سپۆر لەم وەرزەی خولی سوپەری وڵاتەکەیان توانیان پلەی دووەم بەدەست بێنن و بۆ جاری یەکەمیش بلێتی چامپیۆنزلیگیان بەدەست هێنا و هەروەها نازناوی جامی وڵاتەکەشیان بەدەست هێناوە، بەڵام دواجار بە هۆی سەرپێچیەکانیان لەم پاڵەوانتیە گەورەیە بێ بەش کران.